پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


ده‌سته‌ی‌ ڕاوێژكاری‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا بۆ عێراق خولێكی‌ ڕاهێنان بۆ ئه‌فسه‌ران‌و كارمه‌ندانی‌ پۆلیسی‌
image

به‌ناونیشانی‌ (ڕاوێژكاری‌ ستراتیژی‌ بۆ هێزه‌كانی‌ پۆلیس‌و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ دیموكراسی‌)، ده‌سته‌ی‌ ڕاوێژكاری‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا بۆ عێراق خولێكی‌ چوار ڕۆژی ڕاهێنان بۆ ئه‌فسه‌ران‌و كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كرده‌وه‌.
 
خوله‌كه‌ به‌چاودێری‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن سێ پسپۆرو ڕاهێنه‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌برا كه‌ ئه‌زموونی‌ زیاتر له‌ 30 ساڵیان هه‌یه‌ له‌وڵاتانی‌ هۆڵنداو فینله‌نداو سویدو له‌به‌رزترین پله‌ی‌ پۆلیسی‌ ئه‌و وڵاته‌نه‌دا كاریانكردووه‌.
 
ئامانج له‌خوله‌كه‌ چاكسازیی‌‌و به‌ره‌وپێشبردنی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ پۆلیس‌و هێزه‌كانی‌ ناوخۆ بوو، به‌ئاراسته‌ی‌ خزمه‌تكردنی‌ زیاتری‌ كۆمه‌ڵگه‌، هه‌روه‌ها خوله‌كه‌ چه‌ندین ته‌وه‌ری‌ جیاوازی‌ له‌خۆگرتبوو له‌بواری‌ هه‌ماهه‌نگی‌‌و چاكسازی‌ له‌كه‌رتی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش‌و چاكسازی‌ له‌دامه‌زراوه‌كان‌و كۆنتڕۆڵكردنی‌ تاوانه‌كان‌ به‌گشتی‌‌و تاوانی‌ ڕێكخراو به‌تایبه‌تی‌.
 
خوله‌كه‌ ماوه‌ی‌ چوار ڕۆژ به‌رده‌وام بوو تێیدا ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌ران‌و كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌سه‌رجه‌م به‌ش‌و بنكه‌كان به‌شداریان تێداكرد ، له‌كۆتایشدا بڕوانامه‌ به‌سه‌ر به‌شداربواندا دابه‌شكرا.
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە