پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بەفیشەک هاوڵاتییەكی بریندار كردبوو
image

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بەفیشەك هاوڵاتییەكی بریندار كردبوو دواتر هەڵاتبوو.
 
دوای ئەوەی لەسنوری بنكەی پۆلیسی هەواری شار دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بەدەم دەنگی تەقەكەوە چوون و دەركەوت كە تۆمەتبارێك هاوڵاتییەكی برینداركردووەو هەڵاتووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
 
لەئێستادا تۆمەتبار ( ف،ت،ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە