پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
image

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتباریکیان دەستگیرکرد کە فێڵی لەهاوڵاتییەک کردبوو.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان سکاڵای تۆمار کرد کە مانگێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی بەکرێ داوە بەکەسێک، بەڵام دوای تەواوبونی ئەو ماوەیە ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلەکەی لابووە نەیگەڕاندۆتەوە بۆ سکاڵاکارو دەستی دەستی پێکردوەو ئۆتۆمبێلەکەی فرۆشتووە.
پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبارو دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکە دەستپێکرد، سەرەنجام توانرا ئۆتۆمبێلەکە لەناو قەزای دەربەندیخان بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت، هەروەها لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دەربەندیخانەوە لەقەزای چەمچەماڵ دەستگیربکرێت.
تۆمەتبار (هـ، م، ص) دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەکانی 453 و 456 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
 
 
 
 
 
 
 
 

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە