بەتۆمەتی سوكایەتیپێكردن و هێرشكردنە سەر ژنێك و ڤیدیۆكردنی دوو تۆمەتبار دەستگیركران
بەتۆمەتی هێرشكردنە سەر ژنێك و سوكایەتیپێكردنی پاشان ڤیدیۆكردنی ، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.
دوای ئەوەی ژنێك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كە موبایلەكەی لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیربكرێن و دەستبگیرێت بەسەر مۆبایلەكەیاندا .
لێكۆڵینەوەكان بەردەوام بوو سەرەنجام دەركەوت كە تۆمەتبار چەند جارێك هەستاوە بەسوكایەتیكردن و هێرشەكردنە سەر ژنەكە و لە گرتەیەكیشدا كە لەشاخی گۆیژە و لەلایەن تۆمەتباری دووەمەوە تۆماركراوە دەركەوتووە كە تۆمەتبار سوكایەتی بە ژنەكە دەكات و تەقەی بەسەردا دەكات .
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ش، س، ع) لەدایكبووی 1999 و (ر، ح، ق) لەدایكبووی 1997 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراونو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندنو پەیوەندییەكان