پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


بە تۆمەتی دزیكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتەوەو لە سەرسكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەی بڕێك پارەی لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەماوەیەکی کەمداو هەمان رۆژ دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو بڕەپارەیەدا كە تۆمەتبار بردبووی .
لە ئێستادا تۆمەتبار (م ، ع،م لەدایكبووی 1983 بەناسنامەكورد و دانیشتووی شاری سلێمانی ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسی سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە