پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمەتبارێك دەستگیر كرا
image

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوو دەستیش گیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف .
 
دوای ئەوەی شەر و ئاڵۆزی لە گوندی كانی گۆران دروست بوو ، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا بارودۆخەكە ئاسایی بكرێتەوەو تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا كە بە تۆمەتبار بووە .
 
لەئێستادا تۆمەتبار ( م ، خ ، ح لەدایكبووی 1999 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن وپەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە