لەسەر دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كچێك، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی 7 تۆمەتبار
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد كە كچەكەی دیارنەماوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دەركەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكەوە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تیكتۆك كچەكە ماڵی بەجێهێشتووەو لەترسا هەڵاتووە.
پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو سەرەتا توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە ڤیدیۆكەیان بڵاوكردبۆوە، دواتر لەماوەیەكی كەمدا كچە ونبووەكە دۆزرایەوەو دەركەوت لەماوەی دیارنەمانیدا لەلایەن 5 تۆمەتبارەوە ڕفێندراوەو لەناو شوقەیەكدا دەستبەسەركراوەو دەستدرێژی سێکسیان كردۆتەسەر.
لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوام بوو تائەو كاتەی توانرا ئەو تۆمەتبارانەی تر بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن .
لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەناوەكانی :
(ب، خ، ن لەدایكبووی 2005 – م ، ر ، م لەدایكبووی 2002 –م ، م ، ق لەدایكبووی 1999 –گ ، م ، م لەدایكبووی 1988 – ب،ب، ح لەدایكبووی 1995 – چ ، ع ، ح لەدایكبووی 1993-ر ، س، س لەدایكبووی 1989 )
بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامەو دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا.
جێی ئاماژەیە، دوای دۆزینەوەی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر كچەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ چارەسەری پزیشكی و پشكنینی پێویست، ھەروەھا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕەوانەی شێڵتەر(خانەی داڵدەدان) لەسلێمانی كراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان