تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا
لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخانەوە تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە ئوتۆمبێلەکەی لەناو قەزای دەربەندیخان دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخانەوە لەهەمان ڕۆژدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.
لەئێستادا تۆمەتبار (ع، هـ، أ) لەدایکبووی 1988 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی