تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زرگوێز تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە تەقەی لەدراوسێیەکی کردبوو، هەروەها لەچەند بنکەیەکی پۆلیس داواکراو بوو.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە تەقە لەماڵەکەی کراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زرگوێزەوە تۆمەتبار دەستگیربکرێت.
تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیەو لەچەند بنکەیەکی دیکەی پۆلیس داواکراو بووە.
لەئێستادا تۆمەتبار (ع، ع، أ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٣٠ لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی