تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەناو مزگەوتەكاندا دزی لە چەند هاوڵاتییەك كردبوو .
دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەكاتی نوێژو لەناو مزگەوت دزییان لێكراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای چاودێریكردنێكی چەند ڕۆژە توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەكاتی دزیكردندا لەناو مزگەوت دەستگیربكرێت .
لە ئێستادا تۆمەتبار (ع،ه،ع لەدایكبووی 1972 بەناسنامە عەرەب ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و 10 هەزار دۆلاری دزیوە و دانی ناوە بە تاوانەكانیدا .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان