دوو تۆمەتبار دەستگیرکرا
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەرین دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لەڕێی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بڕی ٩٠٠ دۆلاریان لەمنداڵێک سەندبوو.
دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە دوو تۆمەتبار لەڕێی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بڕی ٩٠٠ دۆلاریان لەمنداڵەکەی سەندووە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبارەکان بدۆزرێنەوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕاپەرینەوە دەستگیربکرێن.
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلێک و بۆکس خەنجەرێک و بڕێک پارەو چەند کەلوپەلێکدا.
لەئێستادا تۆمەتباران (پ، ع، م) لەدایکبووی ٢٠٠٢ (س، ن، ع) لەدایکبووی ١٩٩٤ بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەڕێوەنەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان