دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌زوور دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه پێشینه‌ی تاوانیان هه‌بووه‌و له‌شاری سلێمانی چه‌ند تاوانێكی دزیكردنیان ئه‌نجامداوه‌و به‌نیاز بوون له‌قه‌زای شاره‌زووریش هه‌مان تاوان ئه‌نجامبده‌ن.
له‌كاتی گهڕانو دانانی بازگه‌ی كاتی هێزه‌كانی پۆلیسدا، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌زووره‌وه گومان خرایه سه‌ر دوو تۆمه‌تبار، دوای دهستگیركردنیانو له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هه‌ردوو تۆمه‌تبار دانیان به‌وه‌دا نا كه به‌مه‌به‌ستی دزیكردن چونه‌ته قه‌زای شاره‌زوور.
هه‌روه‌ها تۆمه‌تباره‌كان پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه‌و دانیان به‌وه‌دانا كه پێشتر له‌شاری سلێمانی ماتۆڕسكیلو سندوقی خێری مزگه‌وتیان دزیوه.
هه‌ردو تۆمه‌تبار (ش، هـ، ح) و (ح، ع، ح) له‌به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی