پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


بەتۆمەتی دزینی 20 ملیۆن دینار تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
image

مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی 20 ملیۆن دیناری لەدوکانێکدا دزیبوو.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی 20 ملیۆن دیناری لەدوکانەکەیدا لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دەستگیربکرێت.
هەروەها توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێک لەپارە دزراوەکەدا.
تۆمەتبار (ع، ر، ح) لەدایکبوی 1970 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە