بكوژێك ده‌ستگیركرا
هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بكوژی ئه‌و ژنه‌یان ده‌ستگیركرد كه شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ته‌قه‌ی لێكراو كوژرا.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڕه‌كی تاڤگه‌ی شاری سلێمانی تۆمه‌تبارێك هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵی خوشكه‌كه‌ی‌و ته‌قه‌ی لێده‌كات‌و به‌سه‌ختی برینداری ده‌كات، دوای دوو كاتژمێر ژنه‌كه له‌نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداو بكوژیش بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵات، ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەکانی ھەواری شار‌و کوردسات و سەرچنارو هێزی تایبه‌تی باره‌گای بەڕێوەبەرایەتی و بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ڕاسپارد، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر‌و له‌ماوه‌ی کەمتر لەکاتژمێرێکدا توانرا بكوژی ژنه‌كه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت‌و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ر، ب، م) له‌دایكبووی 1994 به‌بڕیای به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستخۆشی لەسەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی ئەو بەش و بنکانە دەکات کە بەشداربوون لەدەستگیرکردنی بکوژەکەداو لەو ماوە کەمەدا توانیان دەستگیری بکەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان