تەقەكەرێك دەستگیركرا
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری تەقەكەرێكیان دەستگیركردو دەستیشیان گرت بەسەر چەكێك كە بە تۆمەتبار بووە .
دوای ئەوەی لەگەڕەكی چوارباخ لە شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری بەدەم دەنگەكەوە چوون و دوای گەڕان و بەدواچوونەوەكان توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو .
لە ئێستادا تۆمەتبار (خ،س،م لەدایكبووی 1970 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان