بە تۆمەتی دزینی پارەو ئاڵتون دوو تۆمەتبار دەستگیركران
لەسەر سكاڵای دوو هاوڵاتی و لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران.
دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد كە لەیەكێك لە پڕۆژە نیشتەجێبووەكانی شاری سلێمانی پارەو ئاڵتونیان لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن، لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك دۆلاری ئەمریكی و ئاڵتوندا.
لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (أ، ع، ع لەدایكبووی 2003 - أ، ع، ع لەدایكبووی 2006 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .