تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبارێكیان لەشاری سلێمانی دەستگیركرد كە سێ ماتۆڕسكیلی سێ تایی لەسێ هاوڵاتی دزی بوو.
دوای ئەوەی چەند ماتۆڕسكیلێكی سێ تایی لە قەزای شارەزوور دزرا، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزوور لێكۆڵینەوەو بەدواداچونیان دەستپێكردو دوای گەڕان و ئاشكراكردنی شوێنی تۆمەتبارو وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەگەڕەكی كەندەكەوە لەشاری سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار (أ،ع، ج لەدایكبووی 2005) كە پێشینەی تاوانی دزیكردنی هەیە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان