روونکردنەوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەچەند ماڵپەڕو پەیجێکی سۆشیال میدیا و کەناڵی تەلەفیزیۆنییەوە هەواڵی ڕووداوێکی تەقەکردن و بریندارکردنی دوو هاوڵاتی لەلایەن ئەفسەرێکی هێزەکانی کۆماندۆوە لەگەڕەکی زێڕینۆکی شاری سلێمانی بڵاوکرایەوە، بەڕێوەبەرایەتیمان وەک ئەرکی سەر شانی خۆی ، بە پێویستی دەزانێت هاوڵاتیان دڵنیا بکاتەوە .. پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت ، شەوی ڕابردوو هیچ جۆرە ڕووداوێکی تەقەکردن و برینداربوون بەفیشەک لەسنووری بەش و بنکەکانمان ڕووینەداوەو تۆمارنەکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی