دوو تۆمەتبار دەستگیركران
لەدوو چالاكی جیاداو بەتۆمەتی دزیكردن، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین و پۆلیسی ڕێكاریی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.
لەچالاكییەكداو لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە دەستگیركرا كە دزی لەكۆگای سكاڵاكار كردبوو.
لەئێستادا تۆمەتبار (ج،م،ع لە دایكبووی 1991) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.
لەچالاكییەكی ترداو لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی ڕێكاریی تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەناوبازاڕی شاری سلێمانی بڕێک پارەی لەهاوڵاتییەك دزیبوو.
لەئێستادا تۆمەتبار (أ،ع،ك لەدایكبووی 1992) بەناسنامە عەرەبی سوریا، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر ئەو بڕەپارەیەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان