پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
image

به‌تۆمه‌تی‌ كڕین‌و فرۆشتنی‌ حه‌ب به‌بێ مۆڵه‌تی‌ پزیشك (ڕه‌چه‌ته‌ی‌ پزیشكیی) مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسنگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕ به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژئاوا دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
 
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس چاودێریان خستە سەر کەسێک کە لەیەکێک لەده‌رمانخانه‌کانی ‌شاری‌ سلێمانی‌‌و له‌لایه‌ن كارمه‌ندی‌ ده‌رمانخانه‌كه‌وه‌ جۆرە حه‌بێکی پێ ده‌فرۆشرێت كه‌ ئه‌و حه‌به‌ پێویسته‌ له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ بۆ نه‌خۆش بنوسرێت، به‌ڵام كه‌سه‌كه‌ وه‌كو مادده‌یه‌كی‌ هۆشبه‌ر به‌كاریده‌هێناو له‌لایه‌ن كارمه‌ندی‌ ده‌رمانخانه‌كه‌وه‌ به‌بڕێك پاره‌ی‌ زیاترو به‌بێ (ڕه‌چه‌ته‌ی‌ پزیشكیی) به‌كه‌سه‌كه‌ی‌ ده‌فرۆشت، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ (كڕیاری‌ حه‌به‌كه‌و كارمه‌ندی‌ ده‌رمانخانه‌كه‌) له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسنگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕ به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژئاوا ده‌ستگیربكرێن، هه‌روه‌ها ده‌رمانخانه‌كه‌ش بەبڕیاری بەڕێز دادوەر داخرا.
 
له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (أ، ن، ح) له‌دایكبووی‌ 1996 و (م، هـ، ئـ) له‌دایكبووی‌ 1998 به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە