تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە
لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك پەیوەندی بەهێڵی گەرمی 104"بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی" ەوە كرد كە لەلایەن كەسێكەوە هێرشی كراوەتە سەرو میلی دەمانچەی لێ ڕاكێشراوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بەتۆمەتبار بووە .
لەئێستادا تۆمەتبار(و،ن،ل لەدایكبووی 1987 بەناسنامە عەرەب) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان