تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد
دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لەناوشاری سلێمانی تەقەی کرد، دواتر هێزەکانی پۆلیس شوێن دەنگی تەقەکە کەوتن و سەرەنجام توانرا تۆمەتبار لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانیەوە دەستگیربكرێت و لەکاتی دەستگیرکردنشیدا دەستگیرا بەسەر دوو چەکدا لەجۆری دەمانچەو کڵاشینکۆف، هەروەها ئوتۆمبێلێکیش کە بەتۆمەتباربووە،
لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی ١٥ لەیاسای چەک ڕاگیراوە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەختیاریەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکان