پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك بە بڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا .
 
دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە بڕێك مادەی هۆشبەری پێیە، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربكرێت .
 
لەكاتی گەڕانی شوێنی نیشتەجێبونیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر لەگەڵ چەند کەلوپەلێکی بەكارهێنانی مادەكە .
 
لە ئێستادا تۆمەتبار (ه،ب،م ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 26 لەیاسای بەرەنگابوونەوەی مادە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە .
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە