تۆمەتبارێك دەستگیركرا
لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دزی لە 58 دوكان لە شاری سلێمانی كردبوو.
دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەدوكانەكانیان دزییان لێكراوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدوادا چوونەكانیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەكاتی دزیكردندا دەستگیربكرێت كە دزی لە 58 دوكان كردووە لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی.
لە ئێستادا تۆمەتبار ( ع،أ،س لەدایكبووی 1987 ) بەناسنامە كورد و دانیشتوی قەزای كەلار، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكانیدا .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان