تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە دادگای لێكۆڵینەوەی پیرەمەگرون داواكراوبووە .
دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتن گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس ، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد ، سەرەنجام توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .
لەئێستادا تۆمەتبار ( أ ، ع ، ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی (289-298 ) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە ، دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی دادگای ناوبراو دەكرێتەوە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان