پەیامی پیرۆزبایی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەبۆنەی ساڵی نوێوە
image

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2025وە، پیرۆزبایی لەهاوڵاتیان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان و ئەفسەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەكەین و بەئومێدین ساڵی نوێ‌، ساڵێكی پڕلەئارامیی و ئۆقرەیی و جێگیریی بێت بۆ هەموان.
بەم بۆنەیەوە داوا لەهاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین وەك چۆن هەمیشە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بون، لەم بۆنەیەشدا بەهەمانشێوە هاوكارمانبن و لەكاتی بەدیكردنی هەر ڕوداوێكی نەخوازراودا پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە بكەن (104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن ، 105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ).

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە