تۆمەتبارێك دەستگیركرا
لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە ، تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری لە جۆری (تانكەر ) لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر تانكەرە دزراوەكەدا.
لە ئێستادا تۆمەتبار ( س ، ج ، ع لەدایكبووی 1997بەناسنامە عەرەب ) بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.