پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
image

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واری‌ شار تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌ئوتۆمبێلی جام ڕەش و فلاشەر دانیشتوانی‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی‌ بێزار كردبوو.
 
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ سنوری‌ گه‌ڕه‌كی‌ هه‌واری‌ شار سكاڵایان تۆماركرد كه‌ تۆمه‌تبارێك بێزاری‌ كردون به‌ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌ کە جام ڕەشەو فلاشەری لێ بەستووە، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس تۆمه‌تباره‌كه‌یان دۆزییه‌وه‌و ده‌ستگیریان كرد.
 
لەکاتی دەستگیرکردنیدا، دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلی تۆمەتباردا.
 
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (س، س، م) به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە