تۆمەتبارێك دەستگیركرا
دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەوە كە وا تۆمەتبارێك هێرش دەكاتە سەر كەسێكی دەرون نەخۆش و لێی دەدات، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی سەرای ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار.
دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرا دەستگیربكرێت كە هێرشی كردبووە سەر هاوڵاتییەكی دەرون نەخۆش بەناوی (د،ع،ع ) و لێی دابوو.
لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان