پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تەقەکەرێک دەستگیرکرا
image

ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێکیان لەشەقامی سالم -سەھۆڵەکە- دەستگیرکرد کە تەقەی کردبوو.
 
دوای ئەوەی ئەمشەو لەشەقامی سالمی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک تەقەی کرد، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو تەقەکەرەکەیان دەستگیرکرد. ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە تۆمەتبار تەقەی پێکردبوو.
 
لەئێستادا تۆمەتبار (س، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە