تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی كردبوو
مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی كردبو .
دوای ئەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك كۆكرایەوە كە لەنزیك گەڕەكەكانی زڕگوێزو سەماوات تەقەی كردبوو هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە دەستگیربكرێت.
لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباردا دەستیشگیرا بەسەر دوو چەك لەجۆرەكانی كڵاشینكۆف و دەمانچەو ژمارەیەكی زۆر فیشەك و شانەی كڵاشینكۆفدا.
تۆمەتبار (ڕ، ز، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 15 لەیاسای چەك ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی