دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە فەرمانی دەستبەسەردا گرتنی هەبوو
لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەید سادق ، دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی زاخۆوە فەرمانی دەستبەسەردا گرتنی هەبووە.
دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك لە لایەن دادگای لێكۆڵینەوەی زاخۆوە گەیشتە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت.
دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی