پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ 170 سه‌ر ئاژه‌ڵ دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
image

به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ 170 سه‌ر ئاژه‌ڵ، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ دوكان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ 170 سه‌ر مه‌ڕی‌ لێدزراوه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵنه‌وه‌كان‌و وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا ئاژەڵەكان له‌سنوری‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوكاری‌ ئاسایشی‌ چه‌مچه‌ماڵ بدۆزرێنه‌وه‌و دەستی بەسەردابگیرێت و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ دوكانه‌وه‌ دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یانداوه‌.
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتباران بووە.
له‌ئێستادا هه‌ر دوو تۆمه‌تبار (ب، م، ح له‌دایكبووی‌ 1993 - ر، س، م له‌دایكبووی‌ 1986) به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێوگای‌ سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە