پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی تایبەتی لە كچێك كردبوو .
 
دوای ئەوەی كچێك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كوڕێكەوە هەڕەشەی لێدەكرێت ، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانی دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .
 
لەئێستادا تۆمەتبار ( ر،ك،س لەدایكبووی 1998 ) بەناسنامە كورد ، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە