دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا گیرا
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی كەركوك دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری دزراودا گرت .
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆماركرد كەوا ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن نەهێشتنی تاوانی سلێمانی- نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل بەهاوكاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی كەركوك ئۆتۆمبێلەكە لە كەركوك بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت .
لە ئێستادا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا گیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان