تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه به‌فێڵ‌و به‌بیانوی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵیدا، بڕێك پاره‌ی له‌كچێك سه‌ندووه.
دوای ئه‌وه‌ی كچێك له‌بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سكاڵای یاسایی تۆماركرد له‌سه‌ر كه‌سێك كه له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناسیویه‌تی‌و دوای یه‌كتر بینین به‌ڵێنی هاوسه‌رگیریی پێداوه‌و به‌فێڵ بڕی هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی لێ سه‌ندووه، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار دەستپێكرد،
پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری توانیان تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن.
لەئێستادا تۆمەتبار (د، د، م) له‌دایكبووی 1997 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان