پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
image

له‌سه‌ر سكاڵای‌ هاوڵاتییه‌ك‌و به‌تۆمه‌تی‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن، مەفرەزەكانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێكراوە، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكردو دوای‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ج، م، ص) له‌دایكبووی‌ 1980 به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 2 له‌یاسای‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردن ڕاگیراوه‌.
تۆمه‌تبار پێشینەی تاوانی هەیەو پێشتر به‌پێی‌ مادده‌ی (382) بەغیابی و هەردوو ماددەی (413 ، 14/1) له‌یاسای‌ سزادانی عێراقی سزادراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە