تۆمەتبارێك دەستگیرکرا
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ههواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیرکرد كه ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆو وێنە تایبەتیەکانی لهژنێك كردبوو.
پاش ئەوەی ژنێک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە كهسێك ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆو وێنە تایبەتییەکانی لێدەکات، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینهوهو دهستگیركردنی تۆمهتبار، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ههواری شارەوە دەستگیربکرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار (ح، ن، م) لهدایكبووی 2000 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٢ی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوهو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندنو پەیوەندییەکان