لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
دوای ئەوەی کەسێک کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجامداو تیایدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە سکاڵای لەسەرکەسێک تۆمارکردووەو دەستگیرناکرێت، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.