تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان به‌هاوكاری نوسینگه‌ی به‌كره‌جۆ، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه چه‌ند تاوانێكی دزیكردنی ئه‌نجامدابو.
دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری‌و چاودێریكردنی تۆمه‌تبارێك، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان به‌هاوكاری نوسینگه‌ی به‌كره‌جۆ توانیان تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ج، ح، س) له‌دایكبووی 1984 ده‌ستگیربكه‌ن. له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا، تۆمه‌تبار دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه كه چه‌ند تاوانێكی دزیكردنی ئه‌نجامداوه‌و بڕێكی زۆر پاره‌ی له‌چه‌ند كه‌سێك دزیوه.
تۆمه‌تباری ناوبراو پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه‌و پێشتر له‌سه‌ر تاوانی دزیكردن سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌و ماوه‌ی دوو مانگه سزاكه‌ی ته‌واو كردوه‌و ئازادكراوه، له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان