تۆمەتبارێک دەستگیركرا
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئاغجەلەری سەربەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ تۆمەتبارێکیان دەستگیركرد کە هاوڵاتییەکی بەچەقۆ کوشتبوو، دواتر هەڵاتبوو.
پاش ئەوەی ڕۆژی 2/4 /2023 ھێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لەناحییەی ئاغجەلەر کە هاوڵاتییەکی بەناسنامە عەرەب بەچەقۆ کوژراوە، دوای بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا لەڕۆژی 2/28 تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت کە بەناسنامە عەرەبەو بەچەقۆ تاوانەکەی ئەنجامداوە.
لەئێستادا تۆمەتبار ( م ، ح ، خ ) لەدایکبووی 2002 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان