پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناو بازاڕ به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌ی‌ جوڵانی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ میسانه‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 داواكراو بوو.
 
دوای ئەوەی بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك لەدادگای لێكۆڵینەوەی پارێزگای‌ میسان گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ھێزەکانی پۆلس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌ی‌ جوڵانی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
 
لەئێستادا تۆمەتبار (یـ، ك لەدایبكبووی 2001) به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕه‌وانه‌ی‌ شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە