دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان دوو تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی دزیكردن ده‌ستگیركرد.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له‌به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان سكاڵایان تۆماركرد كه دزی جۆراوجۆریان لێكراوه وه‌ك دزینی پاره‌و ئاڵتون و دەمانچە، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردو دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه ده‌ستگیربكرێن.
هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ب، ه، م) و (ك، ع، م) له‌به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه كه چه‌ندین تاوانی دزیكردنیان له‌سنوری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجامداوه.
له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری به‌رێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوندییه‌كان