تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
image

مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئوتۆمبێل تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ١١ بڕیاری دەستگیرکردنی هەیە.
دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس چاودێرییان خستە سەر تۆمەتبارێک کە لەچەند بنکەیەکی پۆلیس داواکراو بوەو سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئوتۆمبێلەوە دەستگیربکرێت.
تۆمەتبار (هـ، ع، ع) لەدایکبووی ١٩٩٠ لەچەند بنکەیەکی پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆمار کراوەو داواکراوە بەپێی ماددەکانی ٤٤٤، ٤٤٦، ٢٨٩ و ٢٩٨ لەیاسای سزادان.
تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیەو لەسەر چەند تاوانێکی تر سزا دراوە.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە