دوو تۆمەتبار دەستگیركران
مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان به‌هاوكاری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دزییان له‌چه‌ند دوكانێكی موبایل‌و ده‌رمانخانه‌و ماركێتدا كردبوو.
دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك له‌به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوه، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.
تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌وه‌دا ناوه كه چه‌ندین تاوانی دزی كردنیان له‌چه‌ند دوكانێكی موبایل‌و ده‌رمانخانه‌و ماركێتدا ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین ماتۆڕی سێ تایی‌و دو تایی‌و پارچه‌ی ئوتۆمبێلیان دزیوه.
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ت، ی، ح) لەدایكبووی 1989 و (ش، ن، م) لەدایكبووی 1992بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان