پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمەتبارێك دەستگیركرا کە ڕێگریی لەکچێک کردبوو پارەو مۆبایلەکەی لێسەندبوو
image

لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە پارەو مۆبایلی لەكچێك سەندبوو.
 
دوای ئەوەی ماتۆڕ سوارێك ڕێگریی لەكچێك کردو هێرشیکردە سەریو پارەو مۆبایلەكەی لێسەند، دواتر تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات، پاش پەیوەندیکردنی بەهێزەکانی پۆلیس و ئاگادارکردنەوەیان لەڕووداوەکە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
 
لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو پارەو مۆبایلەدا كە تۆمەتبار بردبووی لەگەڵ ماتۆڕسكیلێك كە بەتۆمەتبار بووە.
 
لەئێستادا تۆمەتبار (م، أ، ح لەدایكبووی 2005) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە