تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی-نوسینگەی ڕۆژهەڵات تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوو دەستیش گیرا بەسەر چەكێكدا كەبە تۆمەتبار بووە .
دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتن گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەبارەی تۆمەتبارێكی داواكراو، دەستبەجێ مەفرەزەكان بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان-نوسینگەی ڕۆژهەڵات تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە بەپێی ماددەی 405-31 لەلایەن بەشی پۆلیسی سەید سادقەوە داواكراو بووە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف .
لەئێستادا تۆمەتبار ( س،ف،ن) بەبڕیاری بەڕێزدادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان