بەتۆمەتی دزینی زیاتر له 100 موبایل تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه له‌دوكانێكی موبایلدا زیاتر له 100 موبایلی دزیبوو.
دوای ئەوەی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كە دوكانه‌كه‌ی بڕاوه‌و زیاتر له 100 موبایلی لێدزراوه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار دەستپێكرد. دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیربكرێت.
تۆمەتبار (س، ا، س له‌دایكبووی 2001 بەناسنامە عەرەب) دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان