پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


بەتۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینار چوار تۆمەتبار دەستگیرکران
image

بەتۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینارو بڕێک ئاڵتون، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کەلەماڵەکەی بڕی 200 ملیۆن دینارو بڕێک ئاڵتونی لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا چوار تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن.
هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دراوی ئەمەریکیدا.
تۆمەتباران (د، ع، ش لەدایکبووی 1999، ت، م، غ لەدایکبووی 1999, ز، س، ل لەدایکبووی 1999, م، ر، ف لەدایکبووی 1997) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە