پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


بەتۆمەتی دزیكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

بەتۆمەتی دزیكردن، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی به‌كره‌جۆ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كه‌ چه‌ند جارێك دزی‌ له‌ماڵێك كردبوو.
 
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی به‌كره‌جۆ سكاڵای تۆماركرد كە چه‌ند جارێك دزی‌ له‌ماڵه‌كه‌ی‌ كراوه‌، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت‌.
 
له‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تبار دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و چه‌ند جارێك دزی‌ له‌ماڵی سکاڵاکار كردووه‌.
 
لەئێستادا تۆمەتبار ( م، ع، ع لەدایكبووی 1997) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە